English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەی ھەولێر سزا دەدرێت 
2017-01-07 [08:44 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
دوای ئەوەی یانەی ھەولێر بڕیاریدا لە یارییەکانی خولی نایابی عێراقی بکشێتەوە , لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقی سزا دەدرێت .. 

پێشتر عەبدوڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردبوو کە یارییەکانی یانەی ھەولێر دوابخەن , بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئەم داوایە یانەی ھەولێری رەتکردەوە . 

ھەروەھا سەرەکی یانەی ھەولێر رایگەیاندبوو , بۆ پارێزگاری کردن لەگیانی وەرزشوانان و ئەو یاریزانانەی سەردانی یانەکەمان دەکەن , بڕیارماندا لە یارییەکان بکشێینەوە . 
ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : رێنماییەکان لەسەر سەرجەم یانەکانی جێ بەجێ دەکرێت , بەم شێوەیەش یانەی ھەولێر دادەبەزێندرێت بۆ خولی پلە یەک و ٢٥ ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت . 

لەکاتی  یارییەکەی یانەی ھەولێر و نەجەف , ھاندەرانی یانەی نەجەف بەئاشکرا سوکایەتیان بە شاری ھەولێر دەکرد و قسەی نەشیاویان دووبارە دەکردەوە , ئەمەش وای لە دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر کرد , بیر لە کشانەوە بکات لەخولی عێراقی . 
 





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad