English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی ئەعزازی سووریا لە ٦٠کەس تێپەڕی
2017-01-07 [11:04 AM]

ZNA- هەولێر


ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی شارۆچکەی ئەعزازی باکووری سووریا لانیکەم گەیشتە ٦٠ کەس.

 

ئاژانسی هەواڵی رووسیی ئینتەرفەکس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند: ژمارەی بریندارانی ئەم رووداوە لە سنووری ١٠٠ کەس تێپەڕیوە.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا پێشتر رایگەیاندبوو، زۆربەی کورژاوانی تەقینەوەکە خەڵکی سڤیلن.

شاری ئەعزاز کەوتووەتە سەر سنووری تورکیا و لە ژێر دەستەڵاتی سوپای ئازادی سووریا دایە.

لە مانگەکانی رابردوودا، چەند تەقینەوەیەکی لەم شێوەیە لەم شارە روویانداوە کە دژبەرانی بەشار ئەسەد داعش بە بەرپرسیاری ئەم تەقینەوانە دەزانن.

تەقینەوەی رۆژی شەممە لە کاتێکدا روویدا کە ئاگربەستێک بە دەسپێشخەریی رووسیا، تورکیا و ئێران لە سووریا بەرقەرارە.





ئەم هەواڵە 1996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad