English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
عەبادی: لە دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنن
2017-01-08 [10:01 AM]

ZNA - ھەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە دوای کۆنترۆڵکردنی  موسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنن، ئەمەش پەیوەست دەبێ بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە دوای سەردانی بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ شاری بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی ستراتیژی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان تورکیا عێراقدا و پاشانیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ھەردوولا باسیان لەوە کرد لێکتێگەیشتن لە نێوانیان ڕوویداوە.

ھاوکات ئاماژە بەوەشکراوە عەبادی ڕایگەیاندووە، "لە دوای رزگارکردنی موسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنین. ئەمەش پەیوەست دەبێ بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات".

ئەمەش لە دوای ئەوە ھات دوێنێ سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد ولە سەر چەند پرسێک گفتوگۆیان لەگەڵ عەبادی کرد، لەوانە پرسی سوپاکەی تورکیا لە باشیک و پەکەکە و پەیوەندی ئابوری نێوانیان.

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە ھەردوولا جەختیان لێکردەوە و یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکەی سەردانی یەڵدرم بۆ بەغدا، پرسی بوونی گەریلاکانی پەکەکەیە لە شارۆچکەی شنگال.

لەو بارەیەوە یەڵدرم ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان ئامادەن ھاوکاریی ھەولێر و بەغدا بکەن لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆردا، ڕاشیگەیاند، پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال.

لەلای خۆشییەوە عەبادی لەسەر ھەمان پرس ڕایگەیاند، پێویستە شنگال لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزە عێراقیەکاندا بیت و لەو بارەیەوە لەگەڵ ھەولێر ڕێککەوتنیان کردووە.

 





ئەم هەواڵە 6658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad