English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە
2017-01-08 [10:08 AM]

ZNA-ھەولێر


‎.

‎دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ یەكەمجار گەیشتە هەولێر و بڕیارە رۆژی یەكشەممە 8-1-2017 لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

‎شەڕی داعش، پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی یڵدرم و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

‎پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا و ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

‎رۆژی شەممە 7-1-2017 بینالی یڵدرم سەردانی بەغدای كرد، سەرەتا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پاشان لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆمار و دواتریش لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad