English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
گیراوەیەکی سەرسوڕھێنەر بۆ لەناوبردنی چەوریی جگەر
2017-01-08 [10:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەھۆی گرنگی جگەر وەک یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی لەش، نکۆڵی لێ ناکرێت، جگەر وەک یاریدەدەرێک بۆ ھەرسکردنی خۆراکە بەکارھێنراوەکان و لەناوبردنی ھەموو چەورییەکان لەلەشماندا کاردەکات.

ڕۆڵی جگەر لە تەندروستی ھەموو لەشدا زۆر پێویستە، بەڵام ھەموو مادە ژەھراوییەکان و خۆراکە بێ کەڵکەکان کە دەریدەکات کاریگەری خراپیشی لەسەر تەندروستی خۆی ھەیە، کاتێک کە جگەر بە باشی کاری خۆی ناکات، تەندروستی ھەموو لەش دەکەوێتە مەترسییەوە.
لەبەر ئەم ھۆکارانە پێویستە گرنگی بە پاراستنی تەندروستی جگەر بدرێت تا تەندروستی ھەموو لەش گەرەنتی بکرێت، بۆ ئەمەش ئەوەندە بەسە ھەندێ کات ژەھراویبونی جگەر لەناو ببەیت، ئێمە گیراوەیەک بۆ ئێوە دەخەینە ڕوو کە بەئاسانی دەتوانن ئامادەی بکەن و بەکاریبھێنن.
ماددە پێویستەکان

- ١٢٥ گرام کەلەرمی فرێش
- پارچەیەک زەنجەفیل - دوو سانتیمەتر
- ١٠ گم نەعنا
- ٢٥٠ گرم ھەرمێی فرێش 
- یەک لیمۆ
- نیو لیتر ئاو

لەسەرەتادا پێویستە ھەرمێ، کەلەرم، کەرەوز و زەنجەفیلەکە ورد بکەیت، پاشان ئەمانە بکەیتە ناو دەفرێکەوە و لەگەڵ پەرداخێک ئاودا تێکەڵیان بکەیت تا جوان تێکەڵ دەبن.

لە قۆناغی دواتردا، ئەو ئاوەی کە ماوە، نەعنا و ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکەیت، پاشان بیکەیتە *دەفرێکەوە، ئەم گیراوەیە وا باشترە لە ڕۆژێکدا دووجار بخورێتەوە (بەیانیان و ئێواران)

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad