English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پێش ڕێجیمكردن ئەو خاڵانە بزانە
2017-01-08 [10:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چەند جۆری ڕێجیم کردن دەزانیت؟ لەسەر بنەمای ماوە، تەندروستی، پێکهاتەی خۆراکی زۆر جۆر و بەنامەی دابەزاندنی کێش بوونی هەیە، بەڵام بە دڵنیایی وەک یەک نین، ئەم ڕێجیمانە زۆربەیان کاتیان دەوێت و پێویستیان بە گۆڕینی شێوەی ژیان هەیە، هەڵبژاردنی بەرنامەیەکی ڕێک و پێک بڕیارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە کات و هەوڵدان هەیە، هەروەها دڵنیابە ئەو ڕێجیمەی هەڵیدەبژێریت توانای ئەوەی هەبێت وەڵامی داخوازی تۆ بداتەوە.


تۆ چۆن بزانیت ئەم ڕێجیمە نەک تەنها گونجاوە بەڵکو بە تایبەت بۆ تۆ گونجاوترە؟ پێش دەست پێکردن، یەکەم جار بزانە ئایا دەتوانیت وەڵامی ئەم ٧ پرسیارە بە (بەڵێ) بدەیتەوە.

١- ئایا ئەم ڕێجیمە بڕی کالۆرییەکەی گونجاو و هاوسەنگە ؟ واتە لانیکەم ١٠٠٠ کالۆری لە ڕۆژێکدا.

٢- ئایا پڕۆتینی پێویست نەک زۆری تێدایە ؟ لانیکەم 0,4 گرام بۆ هەر پاوەندێک لە کێشی لەش، بەڵام نەک زیاتر و دوو ئەوەندی ئەم ڕێژەیە.

٣- ئایا چەوری پێویست (نەک زۆر) ی بۆ تێرکردنی ئێوە تێدایە؟ ڕێژەیەک کە ٢٠ بۆ ٣٥ لەسەدا کالۆری ڕۆژانەی تۆ دابین بکات.

٤- ئایا بە ڕێژەی پێویست کاربۆهیدراتی تێدایە تا پڕۆتین پاشەکەوت بکات و لەشی تۆ ناچار نەبێت بۆ ووزە سوود لە ماسولکەکانت وەربگرێت و گلیکۆژنی پاشەکەوتی جگەرتان تەواو بکات؟ نزیکەی ١٠٠ گم کاربۆهیدرات بۆ هەر کەسێکی ئاسایی پێویستە.

٥- ئایا هاوسەنگی ڤیتامینەکان و ماددە کانزاییەکانی تێدایە کە لە گروپە خۆراکییە جیاوازەکانەوە بەدەست دێت؟

٦- ئایا هەموو ڕۆژێک خۆراکی جیاواز بۆ تۆ دیاری دەکات تا وا بکات وازی لێ نەهێنیت ؟

٧- ئایا کۆکراوەی ئەو خواردنە ئاساییانەیە کە لە مارکێتەکان و بەو نرخەی لە توانای ئێوەدایە دەست بکەوێت؟

ئەگەر وەڵامەکەت (بەڵێ) یە دەتوانیت دەست پێبکەیت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad