English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو نەخۆشیانەى زیاتر تووشی ئافره‌تان دەبن وەک لە پیاوان
2017-01-08 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەک ئاشکرایە نەخۆشییەکان ھەر دوو ڕەگەز دەگرنەوە و کاریگەریان ھەیە لەسەریان، ھەرچەندە بە ھۆی جیاوازی ڕەگەزی و بایەلۆجیەوە ھەندێک نەخۆشی ھەن کە زیاتر تووشی پیاوان دەبن و ھەندێکی تریش زیاتر تووشی ئافرەتان دەبن. 

ئەم ٧ نەخۆشییە ئەوانەن کە زیاتر خانمان تووشیان دەبن

١- خەمۆکی :- لەبەرئەوەی بارودۆخەکان و تێکچوونی پەیوەندیەکان زیاتر کار دەکاتە سەر خانمان بۆیە ئەوان زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن، ھەروەھا دوای تەمەنی بێ ھیوایش کاتێک نەخۆش دەکەون زیاتر بیری لێدەکەنەوە و دەیکەن بە خەفەت بۆ خۆیان.

٢- نەخۆشی ماندووبونی بەردەوام :- ئەم نەخۆشیە ٢ بۆ ٤ جار زیاتر لە پیاوان تووشی دەبن کە بریتییە لە ھەستکردن بە ماندوویەتییەکی ھەمیشەیی و ئازاری ئێسکەکان و نەمانی زاکیرە.

٣- نەخۆشی ھەوکردنی کۆڵۆن :- ئەم نەخۆشیە نیشانەکانی وەک سکچون، ئازاری گەدە و تەشەنوجی لەگەڵدایە، بەھۆی نا ڕێکی لە ھۆڕمۆن و ھەستیاری بەرامبەر خۆراک تووشدەبن.

٤- نەخۆشییە گواستراوەکان لە ڕێگای سێکسەوە :- ھەرچەندە ھەر دوو ڕەگەز تووشی ئەم نەخۆشیانە دەبن، بەڵام ئافرەتان زیاتر ڕووبەڕووی ئەم نەخۆشیانە دەبنەوە ئەویش بەھۆی ھەستیاری ئەندامەکانی خانمانەوە.

٥- نەخۆشی "الزئبە" :- نەخۆشییەکی دەگمەنە و تووشی سیستەمی بەرگری دەبێت ژنان ٩ جار زیاتر لە پیاوان تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، نیشانەکانی بریتین لە ئازار، خوران، ماندووبون و زۆربەی کات لە تەمەنی مامناوەندیدا تووش دەبن.

٦- نەخۆشی MB :- ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە دەمارەکان و مێشک و دڕکەپەتکەوە ھەیە و نیشانەکانی بریتین لە ئازاری ماسوولکەکان، میزەچرکێ، کێشە لە بینیندا.

٧- تێکچوونی کۆئەندامی ھەرس :- ھەندێک جار سیستەمی بەرگری لەش تێکدەچێت و کار دەکات لەسەر بەکارھێنانی گلۆتین، ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونی ھەرسکردن و ئازاری گەدە کە لە خانماندا زیاتر دەردەکەوێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad