English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیناڵی یڵدرم لەگەڵ بارزانی کۆ دەبێتەوە
وێنه‌ی ئه‌رشیف
2017-01-08 [11:13 AM]

ZNA- هه‌ولێر


درەنگانی شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی تورکیا گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

رۆژی شەممە 7/1/2017، بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق کۆ بووەوە.

بەهۆی خراپیی رەوشی ئەمنیی شاری بەغدا، درەنگانی شەوی شەممە بیناڵی یڵدرم بەغدای بەجێ هێشت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 8/1/2017، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، بریتین لە دوو تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی بارزانی و یڵدر.





ئەم هەواڵە 3583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad