ZNA- هه‌ولێر سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناو هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی سوكه‌ر و به‌له‌دیات له‌و به‌ری رووباری خوسه‌ر له باكووری موسڵ.
هێزه‌كانی عێراق له هێرشی ئه‌م دوو رۆژه‌ی رابردوو گه‌ڕه‌كی موسهنایان له به‌ری چه‌پی رووباری خوسهریان كۆنترۆل كرد و گه‌یشتنه سه‌ر رووباره‌كه و ئه‌مرۆش هه‌واڵی چوونه ناوه‌وه‌ی گه‌ره‌كانی سوكه‌ر و به‌له‌دیات له‌و به‌ری رووباره‌كه بڵاو كرایه‌وه.
رووباری خۆسه‌ر له به‌ری چه‌پی موسڵ و رووباری دیجله هه‌ڵكه‌تووه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر فه‌ریفی یه‌كه‌م تاڵیب شوغاتی رۆژی شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له هێرشی ئه‌م دوو رۆژه‌ی دوایی نزیكی رووباری دیجله بوونه‌ته‌وه كه شاری موسڵی بۆ دوو به‌شی چه‌پ و راست دابه‌شكردووه.
نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق به رووباری دیجله له چوارچێوه‌ی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ دێت كه رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستیپێكردووه.
هێزه‌كانی عێراق زیاتر له 70% به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه له وه‌ته‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستیپێكرد.
ئەم هەواڵە 6694جار خوێندراوەتەوە |