English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
زەردووی منداڵ ھۆکار و نیشانە و چارەسەر
2017-01-08 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


کاتێک زەردوویی لە منداڵاندا روو دەدات کە ئاستی بیلی روبین کە ماددەیەکی رەنگ زەردە بەرز دەبێتەوە و لەکاتی جێگرەوەی خرۆکە سوورەکانی خوێندا.

ئەم ماددە رەنگ زەردە دەبێتە ھۆی زەرد بوونی رەنگی پێست و سپی بوونی چاوەکانی منداڵ کە پێی دەڵێن زەردوویی.

ھۆکارەکانی:-

ـ بەرز بوونەوەی ئاستی بیلی روبین لە لەشی منداڵدا دوای لە دایک بوونی.

ـ گۆڕێنی شێوەی خرۆکە سوورەکانی خوێن.

ـ جیاوازی گروپی خوێنی دایک و کۆرپەلە.

ـ خوێنبەر بوونی ژێر پێستی سەر بەھۆی لەدایک بوونی دژوارەوە.

ـ بەرز بوونەوەی ئاستی خرۆکە سوورەکانی خوێن لەو دایکانەی کە تەمەنیان بچووکە و جمکەکان زۆرترە.

ـ ھەو کردن.

ـ کەمی ژمارەیەک لە پرۆتینەکان.

ـ ئەم نەخۆشیانەی کە کاریگەریان لەسەر جگەر و زەرداو ھەیە.

ـ دابەزینی ئاستی ئۆکسجین.

ـ بۆماوەیی.

ـ ئەو منداڵانەی زووتر لەدایک دەبن لەکاتی ئاسایی، رێژەی تووشبوونیان زۆرترە.

دوو جۆر زەردوویی ھەیە:-

ـ زەردوویی شیرەخۆرە کە دوای ھەفتەی یەکەمی لەدایک بوونی منداڵ روو دەدات و بوونی سستی ھاتنی شیری دایک.

ـ زەردی شیری دایک لەو منداڵانەی کە شیری دایک دەخۆن، رەنگە دوای ٧ رۆژ لە ھەفتەی دووەم و سێیەمدا بەرز بێتەوە و مانگێک بخایەنێت.


نیشانەکانی:-

ـ زەرد بوونی رەنگی پێستی لەش بە گشتی.

ـ ھیلاکی بەھێز و نەمانی ئارەزوی خواردن.

چارەسەری:-

زەردوویی لە منداڵاندا مەترسیدار نییە و زۆربەی جار دوای ١ـ ٢ ھەفتەی خۆی نامێنێت.

بەڵام ئەگەر رێژەی زەردویی بەرز بێت دوای پشکنینی پزیشک ئەگەر پێویست بە چارەسەر بێت، لە لایەن پزیشکەوە چارەسەری وەردەگرێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad