English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بارزانی و بیناڵی یڵدرم له‌ كۆبوونه‌وه‌دان
2017-01-08 [11:56 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بیناڵی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەدان.  بڕیارە دوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەگی رۆژنامەڤانی ساز بكەن.

كاژێر 09:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، بیناڵی یڵدرم گەیشتە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و، بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك وەزیری هەردوو حكومەت كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

رۆژی شەممە 7-1-2017، بیناڵی یڵدرم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پاشان لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆمار و دواتریش لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە، كاژێر 12:00 ی شەویش گەیشتە هەولێر.

سەردانی سەرۆكوەزیرانی توركیا هەم بۆ بەغدا و هەم بۆ هەولێر بە گرنگ لەقەڵەم دەدرێت و كۆبوونەوەكان بۆ هەردوولا پڕبایەخن، لەبارەی تەوەری كۆبوونەوەكان سەنگەر عەبدولرەحمان، پەیامنێری رووداو باسی لەوە كرد بەشێك لەو 9 خاڵانەی بیناڵی یڵدرم و حەیدەر عەبادی لەسەریان رێككەوتن، پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە و یڵدرم لەگەڵ بەپرسانی كوردیش تاوتوێیان دەكات.

شەڕی داعش، پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكان، سەربازگەی باشیك و كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی یڵدرم و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەبن، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت بەتایبەت لەبارەی كشانەوەی پەكەكە لە شنگال رێككەوتن بكرێت.





ئەم هەواڵە 1231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad