English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی چەوری لە سکدا دەبێتە ھۆی چەندان نەخۆشی
2017-01-08 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


لێرەدا ئاماژە بەو نەخۆشیانە دەکەین کە بەھۆی کۆبوونەوەی چەوری سکەوە روودەدەن:

١ـ ئاوسانی ڕەحم:- کۆبوونەوەی چەوری بەخێرایی لەناوچەی سکدا دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئازارێکی بەھێز لە گەدەدا لەگەڵ سوڕی مانگانەی ناڕێک و بوونی غازات، پێویستە لەم کاتەدا سەردانی پزیشک بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئاوسان و غازاتی سک و دابەزاندنی کێش و چەوری ناوچەی سک.

٢ـ کێشەکانی ھەناو:- بەداخەوە کۆبوونەوەی چەوری سک بە خێرایی و بەتوندی یەکێکە لە دوایین قۆناغەکانی ناڕێکی لە ھەناودا و سەرەڕای تووش بوون بە ئاوسانی جومگەکان و قاچەکان و ئاوسانی سک.

٣ـ بەرز بوونەوەی ئاستی دەردانی کۆرتیزۆل:-ئەگەر لەو کەسانەن کە دووچاری بەرز بوونەوەی ئاستی دەردانی کۆرتیزۆل بوون، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن و دڵنیا ببنەوە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی لەگەڵ کۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی سک و دەتوانن چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.

٤ـ پووکانەوەی ئێسک:- کۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی سکدا دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی کانزای سروشتی لە ئێسکدا و دەبێـتە ھۆی شکانی ئێسک و نەخۆشیەکان ئێسک.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad