English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دواجار یانه‌ی قه‌ڵا بڕیاری كۆتاییدا و یەکێتی تۆپی پێی عیراقیش سزا دەدات
2017-01-08 [12:29 PM]

ZNA- ھەولێر


دواجار ئیدارەی یانەی ھەولێر بڕیاریدا لە خولی نایابی عێڕاق بکشێتەوە بە بیانووی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لەلایەک و پاراستنی سەلامەتی یاریزانەکانی لەلایەکی ترەوە.

بەھۆی کشانەوەیان لە خولی نایابی عیراقی بە بیانوی کۆنترۆڵ نەکردنی ھاندەرانیان، یەکێتی تۆپی پێی عیراقی بڕیاریدا سزای یانەی ھەولێر بدات.
 
پێشتر عەبدوڵا مەجیدی سەرۆکی ئیدارەی یانەی ھەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی کووورە ڕایگەیاندبوو کە داوایان لە یەکێتی تۆپی پێی عیراقی کردووەو یارییەکانی قۆناغی یەکەمیان دوا بخات.
 
بەڵام بەھۆی ئەوەی گوێیان لێ نەگیراوە، بڕیاریاندا بەیەکجاری لە خولەکە بکشێنەوەو بڕیارەکەیان "فەرمییەو گەڕانەوەی نییە".
 
لاوی خۆیانەوە یەکێتی تۆپی پێی عیراق ڕایانگەیاند کە یاساکانیان بەسەر یانەی ھەولێردا دەسەپێنن، ئەمەش مانای ئەوەیە کوڕانی قەڵا بۆ خولی پلە یەکی عیراقی دادەبەزن و بەبڕی ٢٥ ملیۆن دیاناری عیراقی غەرامە دەکرێن.

ھەر لە بارەی کشانەوەی یانەی ھەولێر وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ھاندەرانی ئەم یانەیە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە بەردەم یاریگەی فەرەنسۆ ھەریزی رێکبخەن و داوا لە ئیدارەی یانەکە دەکەن لەم بڕیارەی پاشگەزببێتەوە.

ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت زۆربەی ئەستێرەکانی یانەی قەڵا یانەکەیان بەجێ بھێلێن و ڕووبکەنە یانەکانی تری باشووری عێراق و یانەکانی تری کوردستان.





ئەم هەواڵە 4015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad