English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ 17 گەڕەك كۆنترۆڵكراونەتەوە
2017-01-08 [01:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، زیاتر لە 17 گەڕەك كۆنترۆڵكراونەتەوە، لە 12 گەڕەكیش زیاتر شەڕی كۆڵان بە كۆڵان بەردەوامە.

هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 9 ی زرێپۆش، 9 گەڕەكیان لە بەری چەپی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كردوونەتەوە، پێشتریش كۆنترۆڵكردنەوەی شەش گەڕەك لەلایەن دژە تیرۆرەوە راگەیێندرابوو.

رۆژی شەمە 7-1-2017، فەریق رائید شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لە 10 رۆژی یەكەمی دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی بەری چەپی شاری موسڵ، هێزەكانی پۆلیسی ئیتحادی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 9 ی زرێپۆش، 9 گەڕەكیان كۆنترۆڵ كردوونەتەوە".

گەڕەكە كۆنترۆڵكراوەكان بریتین لە (ئینتیسار، شەیما، یافا، میساق، سەبعاوین، سۆمەر، عەدەن، موعەلیمین، وەحدە) پێشتریش كۆنترۆڵكردنەوەی هەریەك لە گەڕەكەكانی (قادسیەی یەك ، قادسیەی دوو، غوفران، ریفاق، کەڕامەی باشوور، موسەننا، پزیشكانی یەكەم و پزیشكانی دووەم) و چەند شوێنێكی گرنگ لەلایەن فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی  (واهاتین نەینەوا)  راگەیێندرابوو.

فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی سەرقاڵی پاككردنەوەی كۆمەڵگەی پزیشكی نەخۆشخانەی سەلامن لە گەڕەكی سەلام، كە زیاتر لە 800 باڵاخانەو تاقیگە لەخۆدەگرێت.

شاكر  جەودەت گوتیشی "هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی زیاتر لە 2 هەزار و 100 چەكداری داعشیان كوشتووە، لەگەڵ تێكشكاندنی 78 ئۆتۆمبێلی دۆشكەهەڵگر و تەقاندنەوەی 110 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، سەرەڕای پاككردنەوەی زیاتر لە 64 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە مین و بۆمب و دەستگرتن بەسەر بارەگاكانی پزیشكی داعش، جوندولخەلافە، چاپخانەی راگەیاندن و كۆگایەك ".

فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی جەختیكردەوە، لەماوەی 3 رۆژی داهاتوودا بەری چەپی شاری موسڵ بەتەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵ دەكرێتەوە و دەگەنە سەر رووباری دیجلە.
 





ئەم هەواڵە 6745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad