English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لەنێوان هەولێر و ئەنقەرە لیژنەیەكی ئابووری پێكدەهێنرێ
2017-01-08 [01:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێکھێنانی لیژنەیەکی ئابووری لەنێوان ھەولێر و ئەنقەرە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری ھەرێمی کوردستان راگەیاند، بارزانیش سوپاسی پشتیوانییەکانی تورکیای کرد و رایگەیاند، ھاتنی یڵدرم بۆ ھەولێر پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ھەولێر کۆبوونەوە، دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا.

بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند "لیژنەیەکی ئابووری لەنێوان ھەولێر و ئەنقەرە پێکدەھێنرێ و ھەر ئەو مانگە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ھەموو پشتیوانییەک لە ئابووری ھەرێمی کوردستان بکرێت و لەو دۆخە سەختەی ئێستا تێدایەتی، رزگاربکرێت، ھەموو وەزیرەکانیش کار لەسەر رێگەچارەکان دەکەن".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی "لە بواری تەندروستیشدا تورکیا دەرگای کراوەیە بۆ ھەموو ئەو نەخۆشانەی لێرە چارەسەریان نییە، بھێندرێنە تورکیا و چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت".

لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆککۆمار و حکومەت و گەلی تورکیای کرد بۆ ئاسانکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ ھەرێمی کوردستان. گوتیشی "ھاتنی یڵدرم بۆ ھەولێر پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان". ئامادەییشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە سەرجەم بووارەکان.

رۆژی شەممە ٧-١-٢٠١٧، بیناڵی یڵدرم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆمار و دواتریش لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە، کاژێر ١٢:٠٠ ی شەویش گەیشتە ھەولێر.

رۆژی یەکشەممە ٨-١-٢٠١٦، سەرەتا بیناڵی یڵدرم و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک وەزیری ھەردوو حکومەت کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، پاشان سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بیناڵی یڵدرم لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا، یەکەم سەردانیەتی بۆ ھەولێر و بەغدا ئەنجامی دەدات، ساڵی ٢٠١١ رەجەب تەیب ئەردۆغان، واتە ئەوکاتەی سەرۆکوەزیران بوو سەردانی ھەولێری کرد، ساڵی ٢٠١٤ ەش ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد.





ئەم هەواڵە 3967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad