English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نیشتمان ئاوها تووشی هەڵدێر دەکرێ!
2017-01-08 [01:31 AM]

نووسینی: سه‌رۆ قادر


سەندنەوەی نەوت لە حکومەتی عێراق بۆ یەکەم جار لەمێژووداو ھاتنەوەی ئەو سامانە سروشتیە گرنگە لە ڕووی ئابووری بۆ ناوفەرمانڕەوایی و سەروەری نیشتیمانی ئێمە کە بکەویتەوە بەردەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەئایندەشدا دەکەوێتە دەست ئەو دەوڵەتەی کە دروست دەکرێ بەناوی دەوڵەتی کوردستان، ئەو کێشەیە کێشەیەکی ئاسان نەبوو کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ بەرێز نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتە ڕاوێژکردن بۆ ئەوەی بەپێی مادەییەک لە دەستوری عێراق بتوانێ نەوتی ھەریمی کوردستان وەبەرھەم بێنی و بیفرۆشێت و بیخاتە ناو بودجەی ھەرێمی کوردستان.


وەک ئەوەی ھەموو لایەک ئاگادارین ئەوە کێشەیەکی یاسایی زۆر گەورەبوو لە مێژووی عێراق کە یاساناسە نیودەوڵەتیەکان و عێراقی و کوردستانیەکان تێیدا بەشدار بوون، سەرەنجام بە بەرژەوەندی کوردستان یاساکە شیکرایەوەو ھەرێمی کوردستان یەک لایەنە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق ھەوڵیدا نەوت بنێرێ بۆدەرەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بوو کە لەدەرەوەی کوردستان بکەویتە دانوساتندن لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی کە:

یەکەم: کە ڕێگە دەدەن نەوت بەوێدا تێپەڕێ.

دووەم: یارمەتی کوردستان دەدەن بازاڕی نەوت بدۆزێتەوە.

سێیەم: لەبازاڕی نەوتدا کوردستان وەک وڵاتێکی نەوت فرۆشی لێ بێت، تاوەکو بە شێوەیەکی یاسایی نەوتەکەی بفرۆشێت.

لەم پڕۆسەیەدا کە ئێستا لە ساڵی ٢٠١٧داین واتا بەر لە١٢٢ ساڵ ئەو ھەوڵە دەستی پێکردووە، لەو ماوەیەدا حکومەتی کوردستان قۆناغی جیاجیای بڕیوەو توانی سەرکەوتنێکی گەروە تۆماربکات، نێچیرڤان بارزانی لە مێژوودا ئەوشانازی بۆدەمێنیتەوە، ئەوەش چەکێکی گەورەیە لە دەستی سەرۆک بارزانی سەرۆکی کوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی و دابین کردنی پێداویستیەکانی بەرەکانی شەڕ لەدژی داعش، ھەروەھا ھەر ئەو سەرچاوە نیشتیمانیە بوو کە توانای بە حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بەو ھەموو گوشاری شەڕی داعش و تەنگوچەڵەمە سیاسی ناوخۆ و داڕمانی ئابووری جیھانی و گوشار و گەمارۆ ئابووریەیی حکومەتی عێراقی ھەم خۆی بپارێزێ، ھەم بپارێزگاری لەداڕمانی حکومەتەکەی بکات و بتوانێ بەلایەنی ھەرەکەمی مووچەیەک بۆ ھاوڵاتیانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و دام و دەزگاکانی دیکەی حکومەت و گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری بەشێوەیەکی گشتی لەکارنەکەوێت و ئومێدی ئەوە ھەبێ ئەوانەی کاریشان کەم بووە لەرۆژێکی گەشدا دەست بەکارەکانیان بکەنەوە. ئەوە ڕوونکردنەوەیە بۆ کێشەی نەوت، کە دۆسیەکەی ئێستا لەدەستی کوردستاندایە.


بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و لاباڵێک لە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەت پەرلەمانتارەکانیان لە بەغدا بەتەواوی لەگەل نووری مالیکی و حکومەتی عیراق و ئاڕاستەی ئێرانی یەکیان گرتووە کە لەم قۆناغەدا کوردستان سەرقاڵی ئەوە بکەن گوایە حکومەتی ھەرێم دەستی بەسەر نەوت داگرتووەو نایدات بە عێراق و بەشیوەیەکی نایاسایی دەیفرۆشێ و پارەکەی دەڕوات بۆ باخەڵی چەند کەسێک، ئەوە قسەیەکی زۆر سادەو زۆر بێ جێییە کە تەنھا لە پڕوپاگەندەو شەڕی دەرونی دێت کە ئێران و عیراق بە قیادەی نووری مالیکی دەیکات، ئەوەی جێی داخە ئەو حزبانەی کە ناومان بردن و پەرلەمانتارەکانیان و بەشێکی زۆر لە نووسەرەکانیان بەبێ ئەوەی کە زانیارییەکی تۆکمەیان ھەبێ کەوتونەتە وێزەو گیانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ ساڵە حکومەت تۆمەتباردەکەن و ھەوڵدەدەن کە ھاولاتیان متمانەیان بەحکومەتەکەی خۆیان نەمینێ، لەوبارودۆخە سیاسیەی ئیستا کە بارودۆخی کوردستان بەروە سەربەخۆیی دەچێ و سەرکەوتنی گەورەو مێژووی کە لایەنێکی جیھانیشی ھەیە بەسەر داعش تۆمارکراوەو ئەمڕۆ کوردستان لەھەموو کاتێک زیاتر لە سەربەخۆیی نزیک کەوتۆتەوەو پێویستی بە یەکپارچەیی ناوخۆیی ھەیە، ئالەوکاتەدایە ئەو بالۆرەیەو ئەو پرو پاگندەیە لەسەری بەردەوام دەبن و پێیان وایە کە دەتوانن ئامانجێک تۆماربکەن، ناوەڕۆکی پروپاگندەکەیان ئەوەیە دەبێت نەوت بگەرێتەوە بۆ حکومەتی عێراق، لەوکاتەی کورد لە عیراق جیادەبێتەوە و حکومەتی کوردستان بە شیوەیەکی یاسایی توانیویەتی ئەو دەستکەوتە دابین بکات، قسەکردن لەسەر ئەو پرسە عیراقچێتیە، عیراقچێتیش دژی کوردستانی بوونە، دژی کوردستانی بوونیش خیانەتە، خیانەتیش لەوە زیاتر نیە کە بتەوێت سەروەت لە حکومەتەکەی خۆت بسەنیتەوەو بیدەی بە حکومەتێکی تر کە ئەو حکومەتەش حکومەتێکی شۆفێنی تائیفیەو لەھەمانکاتدا داڕماوەو ئێران لە دوورەوە بەڕێوەی دەبات، ئەوە سەرباری ئەوەی میلیشا و خەڵکێکی زۆر دەست ڕەش چاوەرێی ئەوە دەکەن ھەرکاتێ دەرفەتیان ھەبێ پەلاماری کوردستان بدەن، لەم ڕووەوە لە مێژوودا ئەو دیاردەیەو ھەڵوێستەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێک لە یەکێتی نیشتیمانی و پەرلەمانتارەکانیان لە بەغداو نووسەرەکانین وەک قۆناغێکی ڕەش لەژیانی ئەوانەدایەو وەک قۆناغێکی سەختیش لە میژووی میللەتەکەماندا بۆ سەربەخۆیی دەمێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad