English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
2017-01-08 [02:17 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمیری دیوانی صحەی ویلایەتی كه‌ركووك داعش کوژرا

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دژەتیرۆری کوردستان و هێزێکی هاوپەیمانان، تیرۆریست (دکتۆر موعاویە)، کە ناوی راستەقینەی ( ئیسلام تاها محەمەد ئەلعوبێدی) و ئەمیری دیوانی حەی ویلایەتی كه‌ركووك تیرۆریستانی داعش بوو، لە ناوەندی حەوێجە کرایە ئامانج و کوژرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە، کە تیرۆریستی ئاماژە پێکراو، دوانیوەڕۆی رێکەوتی ٥/١/٢٠١٧، لە ناو حەوێجە کراوەتە ئامانج و کوژراوە. ئەم کەسە بەرپرسیارە لە کوژرانی دەیان هاووڵاتیی پارێزگای کەرکووک و هەروەها لە مانگی ١٠/٢٠١٥ بەشداریی لە شەهیدکردنی چوار پێشمەرگە لە حەوێجە کردبوو و دەستێکی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لە حەوێجە هەبووە و یەکێک لە بەرپرسە سەرەکییەکانی داعش لە سنووری کەرکووک بووە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٨/١/٢٠١٧





ئەم هەواڵە 4834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad