English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
جەیمس رۆدریگێز دەیەوێت بچێتە ئۆڵدترافۆرد
2017-01-08 [02:20 AM]

ZNA- ھەولێر



جەیمس رۆدریگێز، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتد بکات لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی رایگەیاندووە، رۆدریگێز دەیەوێت سوود لەو پشتگۆێ خستنەی لەلایەن زینەدین زیدانی راھێنەری ریال مەدرید وەربگرێت و پەیوەندی بە ریزەکانی رێد دیڤڵزەوە بکات.

رۆدریگێز چەند دەستەوارەیەکی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بۆ ئامادەکردووە، ھەردوو یانەی چێڵسی و پاریس سانجێرمانیش دەیانەوێت ئەو یاریزانە ببەنە ریزەکانیان، بەڵام ئاد وودوردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مان یونایتد دەیەوێت پێش ئەو دوو یانەیە کۆتایی بە ھەموو شتێک بێنێت.

ھەرچەند پێشتر لویس ڤانخال، کاتێک بەڕێوەبەری ھونەری مانچێستەر یونایتد بوو زۆر ھەوڵیدا ئەو یاریزانە بباتە ئۆڵدترافۆرد،بەڵام ھەوڵەکانی شکستیان ھێنا، ئێستاش کۆڵۆمبییە ٢٥ ساڵەکە ئامانجی خۆسێ مۆرینھۆیە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دەستبەرداری ھەریەکە لە مۆرگان شنایدەرلین، مەروان فیلاینی و مێمفیس دیپانی ببێت و رۆدریگێز بگوازێتەوە ریزەکانی.

لە کۆتاییدا رۆژنامەکە ئەوەی راگەیاندووە، تۆپەکە ئێستا لە یاریگەی مۆرینھۆدایە بەھۆی ئەو پەیوەندییە بەھێزەی لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە ھەیە و دەیەوێت سوود لە پەیوەندییەکانی وەربگرێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی یانەکەی.

رووداو





ئەم هەواڵە 2335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad