English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەپێی نرخی نەوتی ئێستا، حكومەتی هەرێم دەتوانێ دەستكاری پاشەكەوتی مووچە بكات
2017-01-08 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان دەڵێت، ئەگەر نرخی نەوت وەكو ئێستا بمێنێ و دانەبەزێت‌، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێژەیەك دەستكاری سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە دەكات، چونكە وەك ئەو دەڵێت "بەپێی نرخی نەوتی ئێستا، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێ‌ 66%ی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت بدات.

دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كودستان بە رووداوی راگەیاند، بەپێی ئامارە بەردەستەكانی نرخی نەوت، ئەگەر نرخەكەش بەمشێوەیە بمێنێتەوە و دانەبەزێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە دەتوانێ‌ بەڕێژه‌ی 66%  مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت دابین بكات و گوتیشی: بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت، نەوتی كوردستان 10 دۆلار كەمتر دەفرۆشرێ‌، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە مانگی 12 بە 54.7$ فرۆشراوە، واتە بەرمیلێك نەوتی كوردستان بە 44.7$  فرۆشراوە، ئەگەر لەمانگی 12ی 2016، حكومەتی هەرێمی كوردستان 18ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتبێت، كۆی پارەكەی دەكاتە 804 ملیۆن ‌و 600 هەزار دۆلار.

دڵشاد شەعبان روونیكردەوە، لەو بڕە پارەیە 195ملیۆن دۆلاری بۆ دانەوەی قەرز دەڕوات، 94 ملیۆن دۆلار بۆ حەقدەستی كۆمپانیاكان ‌و  25 ملیۆن دۆلاریش بۆ حەقدەستی بانكی ‌و گۆڕینەوەی پارەكە دەڕوات، كۆی گشتی پارەی ماوەش دەكاتە 490 ملیۆن دۆلار، كۆی پارەی مووچەی مانگانە لە هەرێمی كوردستان 740 ملیۆن دۆلار دەكات، بەو جۆرە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت‌ 66% ی پارەی مووچەخۆر و فەرمانبەران دابین بكات.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوەش كرد "ئەگەر نرخی نەوت وەك ئێستا بمێنێ‌، بەڕێژەیەك دەستكاری پاشكەوتی مووچەی دەكرێت"بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر نرخی نەوت زۆرتریش بەرزبێتەوە وەك پێشبینی دەكرێت، حكومەت دەتوانێ رێژەكە لە 66% ەوە بەرز بكاتەوە.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی ساڵێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە دەكات، بڕی مووچەی پاشەكەوتكراوش لەنێوان 25% بۆ 75%ە. ئەم بڕیارەی حكومەت ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە بەتایبەت لەنێو چینی مامۆستایان، بەجۆرێك ئەمساڵ تاوەكو ئێستا لە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە دەست بە دەوام نەكراوە.





ئەم هەواڵە 6190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad