English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بارزانی و یلدرم سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان كرد
2017-01-08 [04:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی چیای زەردک و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 2017 -1- 8 بیناڵی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی چیای زەردکیان لە ڕۆژهەڵاتی کرد و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، باسی نەخشەی سەربازیی جەنگ و تێکشکاندنی داعشی کرد.

لەو سەردانەدا فەریق جەمال ئیمنکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەخشەی بەرەکانی جەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕوون کردەوە و دواتر سەردانی وێنەی شەهیدانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کەلە بەرەکانی جەنگ شەهید بوون و لەوێ دانرابوون.

پاشان سەرۆک وەزیرانی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە سەردانی چەند سەنگەرێکی پێشمەرگەیان کرد و ناوچەکەیان بەسەر کردەوە





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad