English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك: باشووری عێراق بووەتە شوێنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان
2017-01-08 [04:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلمونیتۆر، پەرلەمانتاری عێراق فائیق شێخ عەلی ڕایگەیاندووە کە لە باشووری عێراق لەسایەی حزبە سیاسییەکان و گروپە چەکدارەکان، کێلگەی بەرهەمهێنانی ماددە هوشبەرەکان بوونیان هەیە و ناکوکیش لەنێوان حزبەکاندا لەبارەی دابەشکردنی قازانجی ئەو کێلگانە هەیە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئەلمونیتۆر جەخت لەسەر بوونی ئەو جۆرە کێلگانە دەکاتەوە، هەروەها ئاماژە بە کارگەی دروستکردنی بەشەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەکات وەک ئیمفیرامین وکریستال لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان لە باشووری عیراق کە لەگەل ماددە کیمیاییەکان تێکەڵ دەکرێن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوش دەکات کە بازرگانانی عێراقی بازرگانی بەو ماددانەوە دەکەن لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا و لەم بارەیەوە ژمارەیەک کەس بەهۆی بازرگانیکردنەوە گیراون بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بە گرتنی چەند کەسێک کردووە بەهۆی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی ئەبوغرێب لە ڕۆژئاوای بەغدا.





ئەم هەواڵە 4543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad