English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: ململانێی نێوان مالیکی و عەبادی حزبی دەعوەی کردووە بە دوو بەش
2017-01-08 [05:12 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەپێی ھەواڵیکی ڕۆژنامەی "ئەلعەرەب ئەلجەدید"، ناکۆکیی قووڵ لەنیوان "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیران و "نووری مالیکی" جێگری سەرۆک کۆماری عێراقدا ھەیە لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق.

 

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ھاوپەیمانی شیعە ڕایگەیاندووە لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە ناکۆکی توند کەوتووتە نیوان مالیکی و عەبادی و ئەو ناکۆکییە بووەتە ھۆکارێک بۆ دابەشبوونی حزبی دەعوە بۆ سەر دوو بەرەدا.

 

سەرچاوەکە دەڵێت یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەو ناکۆکییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نووری مالیکی ئیتیلافی دەولەتی یاسا بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو بەناوی خۆی لە کۆمسیونی ھەڵبژاردنەکاندا تۆمار کردووە و خۆی وەک سەرۆکی لیستەکەش دیاری کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆکارێک کە حەیدەر عەبادی بیر لە لیستێکی جیا بەناوی تەحریر و ئیسلاح بکاتەوە.

 

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدانە کە "خالد ئەلئەسەدی" وتەبێژی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە ھەمان ناوی "دەوڵەتی یاسا" بە چەند ھەموارکردنێکی کەمەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا دەکەن.

 

ھەر لەمبارەیەوە "جاسم محەمەد جەعفەر" پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە مالیکی بە سەرۆکایەتیکردنی دەوڵەتی یاسا بەشداری ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا دەکات، ھەربۆیە حەیدەر عەبادی ھەوڵ دەدات بە لیستێکی جیاواز بەشدار بێت.





ئەم هەواڵە 4264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad