English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ: ھیچ مەترسیەک لەسەر بەنداوی موسڵ نیە
2017-01-08 [06:04 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوە کە مەترسی رووخاوی بەنداوی موسڵ ھەیە، ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئەو ھەواڵە رەتدەکاتەوە و رایدەگەینێت، شاندێکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ سەردانی بەنداوەکەی کردووە و ھیچ مەترسیەک لەسەر رووخانی نیە.

 

"سەیدۆ چەتۆ" سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارپزگای موسڵ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە مەترسی رووخانی بەنداوی موسڵ ھەیە، بۆیە لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا و لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغدا ھاتن سەردانی بەنداوی موسڵیان کرد و لێکۆڵینەوەیان کرد، دیار بوو ئەو دەنگۆیەی باسی لەوە دەکرد مەترسی لەسەر بەنداوەکە ھەیە راست نیە."

 

سەبارەت بەوەی لە بودجەی پارێزگای نەینەوا بڕێک بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکە تەرخان کراوە سەیدۆ چەتۆ گوتی: ئێمە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای نەینەوا ھیچ بڕە پارەیەکمان تەرخان نەکردووە، بەڵام نازانین بەغدا ھیچ بڕێکی دیاری کردووە یاخود نا.

 

چەتۆ راشیگەیاند: کۆمپانیایەک بەردەوام چاودێری بەنداوەکە دەکات، بەڵام بڕیاربوو کۆمپانیایەکی بیانی تایبەتمەند بێت و بەنداوەکە نۆژەن بکاتەوە و ئەو شوێنانەی پێویستی بە چاککردنەوە ھەیە چاکی بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیایە نەھاتووە.

 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 2176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad