English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەرپرسی ناوچەی پارتی لە جەلەولا: شیعەکان دەیانەوێت بە بردنی کورد و سوننە بۆ ریزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان باڵادەست بکەن
2017-01-08 [06:14 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا دەڵێت، شیعە دەیەوێت لە سنوری دیالە خۆی باڵادەست بکات، بۆ ئەو مەبەستەش کورد و سوننە دەبنە ریزەکانی حەشدی شەعبیەوە بە چەندین ئیمتیازاتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەنگی کورد و سوننەش بۆ خۆیان ببەن، چونکە ئێستا سوننەکانی دژی پێشمەرگە شەڕیان دەکرد لە ریزەکانی حەشدی شەعبی باڵا دەستن.

 

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا "عامر رەفعەت" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "شیعەکان دەیانەوێت لە سنوری دیالە بەگشتی باڵادەست بن، بۆیە چەندین گروپی حەشدی شەعبیان دروست کردووە ئەمەش بۆ ئەوەیە سەرەتا سوننە لەناوببەن دواتر کورد، ئەم ستراتیژیەتەش لە ساڵی ٢٠٠٨وە دەستیان پێکردووە و ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژیەتە دەکەن و کاتێکیش داعش مالیکی ھێنای بۆ ئەوە بوو حەشدی شەعبی بێنێتە ناوچەکە ھەم بۆ دژایەتی کردنی داعش و ھەمیش بۆ دژایەتی کردنی سوننە و کورد.

 

وتیشی: نزیکەی ھەزار چەکداری حەشدی شەعبی لەناو خانەقین ھەیە ئەمەش تەنھا شیعە نین، بەڵکو کورد و سوننەشی تێدایە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئیمتیازاتی حەشدی شەعبی زۆر باشە و خەڵک لەبەر دڵسۆزی بۆ حەشدی شەعبی نیە، لەبەر ئەوەی گەر تەمەنی ٧٠ساڵیش بێت دەکرێتە حەشدی شەعبی و مانگانە ٧٥٠ھەزار دیناری پێدەدرێت و گەر بکوژرێت ٥٠ملیۆن دینار دەخەنە ناو تابوتەکەی و ٥نمرە  بۆ خوێندنی باڵا بە کەس و کارەکەی دەدەن و باجێکیشی پێدەدەن بچێتە ھەر شوێنیکی بەغدا کەس قسەی لەگەڵ ناکات، بەڵام گەر حەشدی شەعبی نەبێت دەیڕفێنن و رێگری لێدەکەن، ھەر بۆ نموونە پێش دوو رۆژ تەرمی گەنجێکی جەلەولا گەڕێندراوەتەوە کە پێش چەند رۆژێک رفێندرا ئێستا تەرمەکەی گەڕێندراوەتەوە.

 

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا ڕوونیشی کردەوە: جگە لەوەش تاوەکو ئێستا چەندین کوردیش رفێندراون، بۆیە شیعەکان ھەمان سیاسەتەی رژێمی بەعس دووبارە دەکاتەوە کە چۆن ئەو ناوچەکانی ئێمەیان تەعریب کرد ئەوانیش دەیانەوێت بەھەمان شێوە دەست بەسەر ھەموو ناوچەکاندا بگرن.

 

باسی لەوەشکرد: ئەو تەیارانەی لە جەلەولا شەڕی پێشمەرگەیان دەکرد لەگەڵ داعش سەر بە نوری مالیکی  بوون، ئێستاش لەناو ریزەکانی حەشدی شەعبی پلەدارن و ھەندێکیشی بە ئارەزووی خۆیان لەناو دیالە دەسووڕێنەوە، چونکە دەزانن رابردوویان باش نیە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە جەلەولا.

 

رەفعەت راشیگەیاند: شیعەکان لە ھەڵبژاردنی رابردوو دەنگیان بەدەست نەھێنا، بۆیە دەیانەوێت لەئێستادا کورد و سوننە ببەنە ریزەکانیانەوە بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو بیانەوێت لە رێگەی ئەو خەڵکە لە ھەموو ناوچەکان دەنگ کۆبکەنەوە ئەوکات ھەم دەنگی سوننە و ھەمیش کوردیش بۆ خۆیان دەبەن، کە ئەمەش مەترسیدارە، بۆ رێگری کردن لەمە پێویستە کورد فەوجێکی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە دروست بکات.

 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 4216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad