English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندازه‌ی جینه‌كان، مرۆڤایه‌تی له‌ بیرمه‌نده‌كان بێبه‌ش ده‌كات
2017-01-08 [07:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایه‌كی زینده‌زانی له‌ زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا هۆشداری دا له‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی بۆماوه‌یی، ده‌ستكاری "DNA"ی مرۆڤ بكرێت، وتیشی، ئه‌م كاره‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤی بیرمه‌ند و زانا له‌ دایك نه‌بن و مرۆڤایه‌تی لێ بێبه‌ش بێت.

جێمس كۆزابیك پێی وایه‌، ده‌بێت زانایانی بۆماوه‌زانی له‌به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای ده‌ستكاری جینه‌كان زۆرتر ئاگادار بن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری یه‌كێك له‌ جینێكی دیاریكراو بكرێت، واده‌كات شكسپیرێك و ستیڤن هاوكینگێكی دیكه‌ له‌ دایك نه‌بن.

ئه‌و توێژه‌ره‌ به‌ریتانیه‌ مه‌ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌، كاتێك یه‌كێك له‌ جینه‌كان ده‌گۆڕێت، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی په‌ره‌بسێنێت، ئه‌مه‌ش به‌ دیارده‌یه‌كی نه‌رێنی داده‌نرێت، له‌ هه‌مان كاتدا كاتێك هه‌ندێك جار جینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌ هه‌ڵه‌ كۆپی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ ده‌ستكاری ده‌ره‌كی به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه‌‌ سوودی هه‌یه‌.

ئه‌و زانایه‌ وتیشی، زۆربه‌ی جار گێژاوی ده‌روونی وه‌كو خه‌مۆكی و شيزۆفرينيا په‌یوه‌ندی به‌داهێنان و زیره‌كی به‌رز هه‌یه‌، بۆنمونه‌ رێژه‌ی تووشبوون به‌ "گێژاوی دوو جه‌مسه‌ر" واته‌ هه‌ندێكجار دڵخۆش و هه‌ندێكجار خه‌مۆكی له‌نێوان نوسه‌ران 10 هێنده‌ی مرۆڤی ئاسایی به‌رزتره‌، به‌ڵام لای شاعیران 40 جار به‌رزتره‌.





ئەم هەواڵە 56356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad