English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
392 کەسی دیکە خۆیان گه‌یانده‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
2017-01-08 [08:05 AM]

ZNA- هەولێر


بەهۆی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵەوە رۆژانە ژمارەیەکی زۆر دانیشتووی موسڵ و دەورووبەری ئاوارە دەبن و بەشێکی زۆریان روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، کە لە ناو کەمپەکاندا نیشتەجێ دەکرێن. 

رێکەوتی 2017/1/8 ژمارەیەکی دیکە لە خەڵکی مووسڵ ئاوارەبوون و 72 خێزان و 392 کەسیان روویان لە کەمپی نێرگزلی کرد کە لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە خواردنی گەرم و ئاویان پێشکەش کرا. 

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئاوارەکانەوە کەمپی نوێ بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت و پێداویستی زیاتر ئ لەلایەن رێکخراوەکان و کەسانی خێرخوازەرەوە پێشکەشی ئاوارەکان دەکرێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش هاوکارییەکانی بۆ ئاوارەکان بەردوامە. 

جێگای ئاماژەیە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام بە هانای ئاوارەکانەوە رۆشتوون و هەر لەسەرەتای ئاوارەبوونیانەوە هەتا کاتی گەرانەوەیان بۆ ناو ماڵ و ژیانی خۆیان هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو کەسانە بەردەوام دەبێت. 





ئەم هەواڵە 3985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad