English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لەچەندین هەڵمەتی جیاجیادا هاوکاری ٦٠٠ خێزان کرا
2017-01-08 [08:09 AM]

ZNA- هەولێر


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری UNHCR و NRCی سویدی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە چەندین هەڵمەتی جیاجیادا کەلوپەلی خاوێنکەرەوە و دۆشەک و بەتانی و حەسیری بۆ ٦٠٠ خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابینکرد. 

رێکەوتی 8/1/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کەلووپەلی خاوێنکەرەوە و دۆشەک و بەتانی و حەسیری بۆ ٥٤٣ خێزانی نیشتەجێی کەمپەکانی دیبەگە دابینکرد. 

هەرلەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری NRCی سویدی لە هەڵمەتێکی دیکەدا پێداویستییەکانی (سەتڵی ئاو و خاوێنکەرەوە) بەسەر ٥٧ خێزانی نیشتەجێی کەمپەکانی دیبەگەدا دابەشکرد. 

ژمارەی ئاوارەکان لەکەمپەکانی دیبەگەدا لەگەڵ درێژتربوونەوەی شەڕی موسڵ لە زیادبووندایە و بەردەوام ئاوارەی نوێ روو لەکەمپەکانی دیبەگە دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش کەمپی نوێ درووست دەکرێت، کە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام بەهانای ئاوارە نوێیەکان و ئاوارە نیشتەجێبووەکانی ناو کەمپەکان دەروات و هاوکاری جۆراو جۆریان پێشکەش دەکەن.





ئەم هەواڵە 7285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad