English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وه‌زاره‌تی دارایی هەوڵی دزینی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری مووچه‌خۆران ئاشکرا دەکات
2017-01-08 [08:20 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هەوڵی دزینی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری مووچه‌خۆران ئاشکرا دەکات.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی پشكێنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌ك ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی زاگروس كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌وا توانراوه‌ مافیایه‌ك ده‌ستگیر بكرێ كه‌ كاریان دزینی پاره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان بووه‌.

ئه‌وه‌ش لە بەڵگەنامەکەدا هاتووه‌، كه‌وا ئه‌و گروپه‌ مافیایه‌ 186 كارتی زیره‌كی مووچه‌ی خانه‌نشینیان له‌گه‌ڵ چه‌ند مۆرێك ساخته‌ كردووه‌ بۆ دزینی پاره‌ی خانه‌نشینان.

نوسینگه‌ی پشكێنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكراشی كردووه‌، توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ملیارێك و 500 ملیۆن دینار كه‌ ئه‌و بانده‌ به‌ نیاز بوونه‌ بیدزن، لەم چەند مانگەی ڕابردوودا و ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، له‌پاڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی مافیاكه‌ فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینی ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بووه‌ و ئه‌وانیش ده‌ستگیر كراون.





ئەم هەواڵە 6916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad