English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٩٠٠ قوتابی شارەدێی دیبەگە پێداویستی خوێندنیان بۆ دابینکرا
2017-01-08 [10:16 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە یارمەتی و پشتیوانیی وڵاتی کوێت لە ھەرێمی کوردستان لە درێژەی ھاوکارییەکانیدا چالاکییەکی خێرخوازی بەڕێوەبرد، لەم چالاکییە خێرخوازییەدا جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر قوتابیانی سێ قوتابخانەی شارەدێی دیبەگەدا بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی کونسوڵی کوێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و  پێداویستییەکانی دیکەی خوێندن لە شارەدێی دیبەگەدا بەسەر ٩٠٠ قوتابی سێ قوتابخانەدا دابەشکران. قوتابخانەکانیش بریتی بوون لە دیبەگەی کوڕان، کەندێناوەی کچان و کاریتانی تێکەڵاو ئەو قوتابخانانە بوون کە تیایاندا لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت پێداوێستی خوێندن بەسەر قوتابییەکانیاندا دابەش کرا.





ئەم هەواڵە 2587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad