English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی کشتوکاڵ: ھیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی بەغدا نەماوە
2017-01-08 [10:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، حکومەتی عێراق بە بەردەوامی بەڵێنی ناردنی پارەی جوتیاران دەدات، بەڵام بەڵێنەکانیان جێ بەجێ ناکەن، بۆیە ھیچ متمانەیەک بە بەغدا نەماوە.

 

"بشار مشیر ئاغا" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "حکومەتی عێراق چەندین جار بڕیاری ناردنی پارەی جوتیارانی داوە، بەڵام جێ‌بەجێ ناکرێت بۆیە بە بەردەوامی بەڵێن دەدەن و دواتریش جێ‌بەجێی ناکەن، بۆیە ئێمە ھیچ متمانەمان بە بەغدا نەماوە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ لێدوانێک دەدەن رۆژی دواتر پەشیمان دەبنەوە لە بەڵێنی خۆیان."

 

بشار مشیر ئاغا گوتی: لەئێستادا بڕێکی پارە تەرخان کراوە و بەنیازن گۆڕانکاری تێدا بکەن، لەبەر ئەوەی جارێک باس لەوە دەکەن پارەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دەدەن و جارێکیش باس لەوە دەکەن پارەی ساڵی رابردوو دەدەن، بۆیە بەردەوام بەڵێن دەدەن و ھیچی جێ‌بەجێ ناکرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردوو دوو جار بڕیاری خەرج کردنی پارەی جووتیارانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەرکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا جێ‌بەجێ نەکراوە، بەبیانوو ھەر جارە و باس لەوە دەکەن لە چەند رۆژی داھاتوو خەرج دەکرێت.

 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 1978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad