English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئایدن مەعرووف: تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تورکمانەکان
2017-01-08 [10:21 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی گوتی، سەرۆکی وەزیرانی تورکیا باسی لەوە کردووە کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە دوای داعش ناوچە تورکمانشینەکان لە سنوری تەلەعفەر ئاوەدان بکەنەوە.

 

ئایدن مەعرووف بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ئێمە پشتیوانی لە سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێراق و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و کاتی سەردانەکەش زۆر گونجاو بووە و زۆریش پێویستە."

 

ئایدن مەعرووف گوتی: ئێمە لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆبووینەوە و باس لە دۆخی تورکمانەکان کرا و ئەویش خۆشحاڵبوو کە تورکمانەکان لە پرۆسەی سیاسی بەشدارن.

 

وتیشی: ئێمە داوامان کرد لەدوای داعش ناوچە تورکمانیەکان ئاوەدان بکرێنەوە ئەویش باسی لەوەکرد ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی ناوچەکانتان ئاوەدان بکرێنەوە، بۆیە تورکیا بەھەموو شێوەیەک پشتگیری لە پێکھاتەکانی ئەو ناوچانە دەکات.

 

مەعرووف ڕوونیشی کردەوە: ئەرکی حکومەتی عێراقە تەلەعفەر و ناوچە تورکمانیەکان رزگار بکەن و تورکیاش بە حەساسیەتەوە تەماشای موسڵ و ناوچە تورکمانیەکان دەکات و لەگەڵ ئەوەدان کە خەڵکی تەلەعفەر خۆی ئیدارەی ناوچەکانی خۆی بکات.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو سەردانە دەبێتە ھۆی ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا زیاتر پێشەوە بچن.

 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad