English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئێران رەگەزنامە لە هاووڵاتییە دوو رەگەزنامەییەکان دەستێنێتەوە
2017-01-08 [10:31 AM]

​ZNA- هەولێر


گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی میلیی ئێران، حسین نەقەوی حسێنی رایگەیاند: ئەو ئێرانییانەی رەگەزنامەی وڵاتێکی دیکەیان هەیە، رەگەزنامە ئێرانییەکەیان لێ دەسەندرێتەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی دەستەڵاتی دادوەریی ئێران لە زمان حسێن نەقەوی حسێنییەوە بڵاویکردەوە، ئەو ئێرانیانەی رەگەزنامەی وڵاتێکی دیکە وەردەگرن، دارایی وەک خانوو زەویوزاریشیان لێ زەوت دەکرێت.

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی میللیی ئێران رایگەیاند: کاتێک کەسێک ناتوانیت دارایی وەک زەوی و خانوبەرەی هەبیت، بۆی نییە ببێتە فەرمانبەری حکومەتیش.

بەگوتەی حسێن نەقەوی خاوەنبوونی دوو رەگەزنامە بە تاوانیش دەژمێردرێت.

لەم دواییانەدا، لە ئێران، چەندین کەسی خاوەنی دوو رەگەزنامە، بەتایبەت رەگەزنامەی ئێرانی و ئەمریکای و ئێرانی و بەریتانی و ئێرانی و کەنەداییی دەستبەسەرکردووە.





ئەم هەواڵە 2080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad