English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
حکومەت کاتی دەستکاری کردنی پاشەکەوتی مووچەی دیاری کرد
2017-01-09 [09:30 AM]

ZNA – ھەولێر


بریکاری وەزارەتی دارایی کاتی دەستکاریکردنی مووچە دیاریدەکات و رایگەیاند دوای نەورۆز پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێ.

رابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە رووداوی گووت : باری دارایی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ باشتر دەبێ  و ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیەی ئێستای بەردەوام بێ لە بەرزبوونەوە، دوای نەورۆز پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێ.

رابەر سدیق لەسەر بنەمای سێ گریمانە پێشبینی دەکات باری دارایی ھەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ باشتر بێت لە ٢٠١٦، ئەویش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و  ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە ئەوا کاریگەری باشی دەبێت لەسەر داھات و باری دارایی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا پێداچوونە و چاکسازی لە ھەیکەلی وەزارەتی دارایی و باشترکردنی سیاسەت و بەڕێوەبردنی دارایی ھەرێمی کوردستان.

ئەو گووتیشی گریمانەی سێیەم کەمبوونەوەی خەرجی شەڕی داعش و تیرۆر,  چونکە ئەم شەڕە بارگرانییەکی گەورەی لەسەر حکومەت دروستکردووە بۆیە ئەگەر شەڕەکە سووکتر بێت خەرجی و تێچوونی کەم دەبێتەوە. دەکرێت ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ خەرجیی شەڕ و تیرۆر بەکاردەھێنرێ، لە بری ئەوە بۆ خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بەکاربھێنرێت.

رابەر سدیق روونیشی کردەوە:  پێشبینی دەکرێت لە دوای نەورۆز پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوت و زیادکردنی مووچە دەست پێبکات، چونکە گوزەرانی خەڵکی بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەتی خراپە.

 

 





ئەم هەواڵە 19795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad