English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵکی بەغدا داوای گۆڕینی بەرپرسی ئەمنی ناوچەی سەدر دەکەن
2017-01-09 [09:55 AM]

ZNA – ھەولێر


ھاووڵاتیانی عێراقی ئێوارەی دوێنێ رۆژی یەکشەممە لە مەیدانی تەحریری ناوەڕاستی شاری بەغدا گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تیایدا داوای پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانیان دەکەن.

ئەو ھاووڵاتیانەی خۆپیشاندانیان سازکرد لە دۆخی ئەمنی شاری بەغدا نیگەرانن، پاش ئەوەی ماوەیەکە تەقینەوەکان زیادیانکردووەتەوە، ھەر بۆیە ئەو خەڵکەی لە مەیدانی تەحریر کۆببوونەوە لە ھەموو ناوچەکانی شارەکەوە ھاتبوون، جگە لەوەی داوایان دەکرد دەسەڵاتداران ھاووڵاتیانی ناوچە جیاجیاکانی شارەکە بپارێزن ھەروەھا داوایان کرد بەرپرسی ئەمنییەتی شاری سەدر لە بەغدا کە پلەی لیوای ھەیە بگۆڕدرێت".

بەھۆی گردبوونەوەی ئەو خەڵکە نارازییە، ھیزە ئەمنییەکانی بەغدا، پردی کۆماری و ئەو رێگانەشیان داخست کە دێنە ناوچەکە و بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ھەر ئەگەرێکیش رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتبووەبەر و بەربەستی کۆنکریتیشیان دانابوو.

 





ئەم هەواڵە 5797جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad