English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی به‌شوودانی پێشوەختە رادەگەیێندرێت
2017-01-09 [10:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە باشووری کوردستان ئەنجومەنی باڵای خانمان و رێکخراوی UNFPA، بە ھاوکاری ھەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەوقاف ھەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی بەشوودانی پیشوەختە لە کوردستان رادەگەیێنن. 

عماد مەعروف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بەشوودانی پێشوەختە لە باشووری کوردستان بۆماوەی ٣ مانگ بەردەوام دەبێت، ھەریەکە لە وەزارەتەکانی ئەوقاف لەلایەنی ئاینی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕووە کۆمەڵایەتییەکەیەوە و وەزارەتی تەندروستیش لەرووی تەندروستییەوە چەند چالاکییەک ئەنجامدەدات.

عماد مەعروف دەڵێت وەزارەتی تەندروستی لەماوەی ھەڵمەتەکەدا وۆرکشۆپی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی ئەنجامدەدات و لەرێگەیەوە خانمان لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەشوودانی پێشوەختە دەخاتەڕوو. 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت بەشوودانی پێشوەختەی کچان چەندین کاریگەری لاوەکی لەسەر دایک و کۆرپەکەیشی لە داھاتوو ھەیە، چونکە دەبێتەھۆی خەمۆکی دایک و تووشبوونی کۆرپەی دایکانی بچووک بە نەخۆشییە دەروونییەکان لەداھاتوو.

ھەروەک ئاشکرایدەکات مەترسی مردنی خانمانی دووگیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی زۆر زیاترە لە ئەوانەی گەورەترن. 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad