English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئۆباما بۆ تره‌مپ: كۆشكی سپی بازرگانییه‌كی خێزانی نییه‌
2017-01-09 [11:21 AM]

ZNA- هه‌ولێر


باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئامۆژگاریی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ هه‌وڵ نه‌دات پرسه‌كانی كۆشكی سپی هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانییه‌كی خێزانی راپه‌ڕێنێت.

ئۆباما، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌ی بی سی) وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ده‌بێت تره‌مپ "رێز" له‌ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا بگرێت.

ته‌ئكیديشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ نێوان به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جیاوازی هه‌یه‌.

ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پایته‌ختی وڵاتان، بازاڕه‌كان و خه‌ڵكی به‌ گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زۆر به‌ "جددیه‌وه‌" وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دۆناڵد تره‌مپ) وه‌رده‌گرن.

"دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سوێندت خوارد، تۆ ده‌بیته‌ به‌رپرس له‌ گه‌وره‌ترین رێكخراوی سه‌ر زه‌وی" ئۆباما وایوت.

ئۆباما ئاماژه‌ی به‌ راپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ گوماناوییه‌كانی روسیا بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی ٢٠١٦دا كرد و كاریگه‌ریی ئه‌و راپۆرتانه‌ی "به‌ كه‌م خه‌مڵاندووه‌".

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی متمانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپدا كراوه‌ "هه‌ندێك كات دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ تاكه‌ رێگا بۆ دانی بڕیارێكی باش بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ متمانه‌ت هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ پرۆسه‌كه‌ كارده‌كات".





ئەم هەواڵە 4873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad