English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بریت مه‌كگۆرك: داعش له‌ موسڵ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت
2017-01-09 [11:26 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بریت مه‌كگۆرك، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش رایگه‌یاند، به‌رگرییه‌كانی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ نیشانه‌كانی روخانیان ده‌رخستووه‌.

هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ عیراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌شی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ گه‌یشتنه‌ روباری‌ دیجله‌ و زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌،‌ كه‌ به‌ ناوه‌ڕاستی‌ موسڵدا تێده‌په‌ڕێت.

نزیكه‌ی سێ مانگه‌ ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، كۆنترۆڵكردنی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی روباری دیجله‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌. چونكه‌ روباره‌كه‌ به‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.

ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی عیراق له‌ موسڵ، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز كه‌ به‌غدای پایته‌ختیان كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیانه‌وه‌ ٢٠ كه‌س كوژران.

له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی هێزه‌ عیراقییه‌كانی ناو موسڵ، ژماره‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی‌عیراق به‌تایبه‌تی‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت چه‌ند رۆژی رابردودا‌ روویان له‌ زیادبوون كردووه‌.

هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ ئێستادا به‌شی رۆژهه‌ڵاتی‌ روباری‌ دیجله‌یان له‌ موسڵ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌،‌ كه‌ شاره‌كه‌ ده‌كات به‌ دووبه‌شه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ روباره‌كه‌ له‌ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعشدایه‌‌. ته‌نها به‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆسه‌ر روباره‌كه‌ به‌رگری‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌موسڵ قورستر ده‌بێت.

سه‌باح نوعمان وته‌بێژ به‌ناوی‌ هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق رایگه‌یاند، پێشبینی ناكه‌ن له‌ رووباره‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌. له‌ راستیدا، ته‌واوی پرده‌كانی سه‌ر ئه‌و روباره‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌ كارخراون. 

بریت مه‌كگۆرك، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "به‌رگرییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ نیشانه‌كانی روخانیان ده‌رخستووه‌".
 





ئەم هەواڵە 3490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad