English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڤیدیۆیی.. له‌دوا سات مێسی بارسای له‌ شكست رزگاركرد
2017-01-09 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر


لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی ١٧ خولەکەدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای مادریگالی تایبەت بە یانەی ڤیاڕیاڵ بووە میوانی ئەو یانەیەو لە ئەنجامدا بە گۆلێک بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون.

لە گێمی یەکەم دوای چەند هەوڵدانێکی هەردوو یانە بەڵام سەرکەوتوو  نەبوون لە گۆڵکردن و ئەو تایمە سفر و سفر کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم یانەی ڤیاڕیاڵ لە لایەن یاریزانی نیکۆلا سانسۆنیەوە لە خولەکی ٥٠ گۆڵێکیان تۆمار کردوو ئەنجامەکەیان کردە سفر  و یەک.

دواتر یانەی بەرشەلۆنە چەندین جار مەترسی لەسەر گۆڵی یانەی ڤیاڕیاڵ دروست کرد تا لە خولەکی ٩٠ دا میسی بە لێدانێکی راستەوخۆی جوان توانی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکاتەوەو بەرشەلۆنە لە دۆرانێکی سەد لەسەد ڕزگار بکات.

بەم خاڵە بەرشەلۆنە بە ٣٥ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad