English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
به‌شار ئه‌سه‌د: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مووشتێك بكه‌ین
2017-01-09 [11:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا ئامادەیی حكومەتی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ "گفتوگۆكردن لەسەر هەموو شتێك" ئەوەش بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی‌و ئەمنی وڵاتەكەی.

بەشار ئەسەد لەمیانی چاوپێكەوتنێك، كە كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی بەشێكی بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند "ئامادەیە لەگفتوگۆكانی ئەستانە لەداهاتوو گفتوگۆ لەسەر هەموو شتێك بكات بۆ شارەسەری كێشەكانی سوریا".

سەرۆكی سوریا راشیگەیاند، "من ئامادەم گفتوگۆ لەسەر پۆستەكەم بكەم لەگەڵ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سوری، بەڵام ئەو پرسە پەیوەندی بەدەستووری سوریاوە هەیەو ئەگەر كارێكی وەها بكرێت، دەبێت دەستكاری دەستوور بكرێت".

ئەم قسانەی ئەسەد لەكاتێكدایە، مانگی رابردوو بەدەستپێشخەری روسیاو توركیا ئاگربەست لەنێوان حكومەتی سوریاو ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە راگەیەنراو بڕیارە لەماوەی داهاتوو لەئەستانەی پایتەختی كازاخستان هەردوولا بەنێوەنگیری ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان بكەن.

بەقسەی ئەسەد، ئەوان تائێستا وادەی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی ئەستانە نازانن‌و ناشزانن كێ‌ نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی سوری دەكات، كە لایەنی ئۆپۆزسیۆنیشی بەپێشیڵكردنی ئاگربەست لەسوریا تومەتباركرد.

لەساڵی 2011وە گەلانی سوریا دەستیان بەشۆڕش دژی رژێمی بەشار ئەسەد كردووەو بەو هۆیەشەوە ماوەی چەند ساڵێكە كێشەو ئاڵۆزی ئەمنی لەو وڵاتە سەریهەڵداوەو چەند جارێكیش هەوڵی چارەسەری كێشەكان دراوە.
 





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad