English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەو خواردنانە نە پیر دەبی نە تووشی نەخۆشی دەبی
2017-01-09 [12:01 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ھەموومان پێمان خۆشە تەمەنێکی درێژمان بە لەشی ساغەوە ھەبێت، بەڵام زۆربەشمان وا دەزانین ئەوە ئەفسانەیە، لەکاتێکدا تەنیا بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکان دەتوانین ئەوەمان دەست بکەوێ. 

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری پزیشکی چەند جۆرە خۆراکێکیان ھەڵبژاردووە، سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی  لەش، گرنگترینیان ئەمانەن: 

١- ئەفەکادۆ: بەرەنگاربوونەوەی ئەو خانانە دەبێتەوە کە تووشی شێرپەنجە ھاتووە، جگە لەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی کۆلسترۆل و 
٢- رێحانە: دژی ھەر ھەوکردنێکی جەستە کاردەکات، ھەروەھا گەشەی بەکتریا دەوەستێنێت.

٣- توو: یارمەتیدەرە بۆ باشبوونی تەندروستی دڵ و مێشک.

٤- قاوە: خواردنی دوو کوپ لە رۆژێکدا، ھەناسەتەنگی و نەخۆشی دڵ ناھێڵێت.

٥- چوکلات: جگە لەوەی باری دەروونی مرۆڤ باش دەکات، یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی پەستانی خوێن.

٦- سیر: ھەرچەندە بۆنی خۆش نییە، بەڵام یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی سووڕی خوێن.

٧- چای سەوز: رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکانی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەربوونی شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات.

٨- زەیتی زەیتون: پارێزگای لە دڵ دەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی ھەناسەتەنگی و کولۆن.

٩- ھەنار: بەسوودە بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن.

١٠- پەتاتە: یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک و دڵ.

١١- زەعتەر: یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

١٢- گوێز: جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوەو و کۆلسترۆڵ رێک دەخات.

١٣- ماسی: یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و، تەندروستی چاو بەرەو باشتر دەبات.

١٤- ماست: مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی کولۆن و سکچوون.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad