English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگیی خۆراکە ڕیشاڵییەکان لە چیدایە
2017-01-09 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر



خۆراکە ڕیشاڵییەکان کە تەنیا لە ڕووەکدا ھەن، پێویستییەکی ڕۆژانەیە کە دەبێ ھەموو مرۆڤێک ڕۆژانە بیانخوات، ئەمەش بەھۆی ئەو سوودە تەندروستییانەی بە مرۆڤی دەبەخشن.

خۆراکی ڕیشاڵی لە چیدا ھەیە؟
گرنگترین سەرچاوەکانی ریشاڵی خۆراکی بریتین لە: تۆوەکان، نیسک، نۆک، باوی، گوێز، کازو، گەنم، جۆ، دانەوێڵە، سەوزە و میوەکان. 
بۆچی گرنگە؟

 کۆئەندامی ھەرس لە مرۆڤدا بەھێز دەکەن، توانای ھەرسکردن و ھەڵمژینی ریشاڵی خۆراکی نییە، لەبەر ئەوەی کە ریشاڵ رێژەیەکی زۆری ئاو ھەڵدەمژێت، قەبارەکەی گەورە دەبێت، پاش خواردنی ریشاڵ ھەستی تێربوون پەیدا دەبێت، ئەمەش یارمەتی ھەرسکردن و جووڵەی خۆراک لە ریخۆڵەدا دەدات. 

لەم نەخۆشییانە دەتپارێز:
نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستیرۆلی خوێن، قەبزی.

نابێ زۆری بخۆی
خواردنی بڕی زۆری خۆراکی ریشاڵی لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا و ئازار و ناڕەحەتی لە سکدا پەیدا دەکات، ھەندێک جاریش سکچوون و کەمبوونەوەی ھەڵمژینی کانزاکانی ئاسن و زینک و مەگنسیۆم و کالسیۆم، ئەم گرفتانەش بە بەرە بەرە کەمکردنەوەی ریشاڵ لە خۆراکدا کەم دەبنەوە.

چەند بخورێ؟
رۆژانە خواردنی ٢٠-٣٥ گرام ریشاڵی خۆراکی بۆ مرۆڤێکی پێگەیشتوو پێویست دەکات، بۆ منداڵان ئەگەرچی رێژەیەک دیار نەکراوە، بەڵام بە گشتی پێویستە کە خۆراکی منداڵان سەوزە و میوە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان لەخۆ بگرێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 7708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad