English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لێدوانی ئینریکی دوای یەکسانبونی یانه‌كه‌ی بەرامبەر ڤیاریاڵ
2017-01-09 [02:09 AM]

ZNA- ھەولێر


لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنەکان لویس ئێنریکی ڕاھێنەری بەرشلۆنە، پێی وایە یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردووە لە یارییەکەی ڤیاڕیاڵدا و شایستەی سەرکەوتن بوونە.

لەلێدوانێکیدا دوای تەواوبوونی یارییەکە، لویس ئێنریکی ڕاھێنەری یانەی بارسا ڕایگەیاند: یانەی ڤیاڕیاڵ تیپێکی بەھێز و نایابە بەڵام ئەمرۆ ئێمە شایەنی سێ خاڵی یاریەکە بووین و ھیچ ڕەخنەیەکیشم لە یاریزانەکانم نیە و ئەمرۆ یاریەکی گەورەیان ئەنجامدا.

ئێنریکی وتیشی  زیاتر لە جارێک ھەلی گۆڵکردن لە دەست دەدەین کە ئەمە کێشە و گرفتەو دەبێت چارەسەری بکەین و  لە یاریەکانی داھاتوش ھەوڵی ئەوە دەدەین ئێمە دەستپیشخەربین لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە کۆتایدا ئێنریکی ڕەتیکردەوە ھیچ لێدوانێک لەسەر ناوبژیوانی یاریەکە بدات و ڕاشیگەیاند لە پێناو نازناوی لالیگا تا کۆتایی دەجەنگین.





ئەم هەواڵە 1309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad