English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
2017-01-09 [03:30 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتى خوێندنى باڵا جەخت لە جێبەجێکردنى ڕێنمایى توانستى زمان دەکاتەوە
 
دوێنێ یەک شەممە، ڕێکەوتى (٨/١/٢٠١٧) ژمارەیەک لە کاندیدەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامدا و، یادشاتنامەکیان خوێندەوەو دواتر هەڵیان کوتایە سەر دیوانى وەزارەت، بۆیە وەک خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەپێویستى دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕاى گشتى بڵاوبکەینەوە:
 
1.دواى ئەوەى بەدواداچونمان بۆ کرد، بۆمان دەرکەوت کە خۆپیشاندانەکەیان بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت لە پارێزگار و وەزارەتى ناوخۆ ئەنجامداوەو هیچ داواکاریەکیان بۆ ئەو خۆپیشاندانە پێشکەش بەلایەنى پەیوەندیدار نەکردوە.
2.دیاریکردنى مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بەشێکە لە پڕۆسەکانى ڕیفۆرمى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى ناوەندەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
3.ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لەلایەن لێژنەى باڵاى خوێندنى باڵا ئامادە دەکرێت و لەلایەن ئەنجومەنى وەزارەت کە سەرۆکى سەرۆکى سەرجەم زانکۆکان تیایدا ئەندام و لەلایەن جەنابیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرۆکایەتى دەکرێت بڕیارى لەسەر دراوە، پاشانیش لە مانگى چوارى ساڵى ڕابردو بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژنامەیى وەقائیعى کوردستان، بۆیە بەهایەکى یاسایى وەرگرتوە و، گۆڕانکارى تێدا ناکرێت.
4.ئەو کاندیدانەى کە خۆپیشاندانیان کردوە بەپێى ئەو ڕێنماییانە وەرگیراون و، ئاگادارى سەرجەم مەرجەکان و بەتایبەت مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزین، واتا وەرگرتنیان مەرجدارە.
5.ئێمە وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوامان لەکەس نەکردوە تا داوا پێشکەش بکەن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بەڵکو ئەوە خودى کاندیدەکانە کە بەمەرجەکان ڕازیبون و داوایان پێشکەشکردوە، ئەگەڕ ئێستاش پابەندى مەرجەکان نابن ئەوا ڕێکەوتنەکە هەڵدەوەشێتەوە.
6.وەزارەتەکەمان جەخت لە جێبەجێکردنى ڕێنماییەکان دەکاتەوە و، هاوشێوەى زانکۆ پێشکەوتوەکانى دنیا بەپێیى ڕێنماییەکان دەرفەتى ساڵێکى بەکاندیدەکان داوە بۆ ئەوەى خۆیان تەرخان بکەن بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زمانى ئینگلزى و بەدەستهێنانى نمرەى پێویست.
7.هەرچەندە لێپرسراوانى باڵا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەوڵى زۆریانداو ئامادەیى نیشاندا لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەرى خۆپیشاندەران کۆببێتەوەو گوێ لە داواکانیان بگرن، بەڵام ئامادەنەبون لەگەڵ لێپرسراوانى باڵا لە وەزارەت کۆببنەوە، کەچى دواتر بەڕێگەیەکى نەشیاو هەڵیانکوتایە سەر وەزارەتەکەمان و، بێ ڕێزیەکى زۆریان بەرامبەر بەشکۆى وەزارەت و کارمەندانى وەزارەتەکەمان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لێپرسراوانى وەزارەت وەک ئەرکێکى بەرپرسیارێتى لەگەڵیان کۆبوەوەو گوێیان لە داواکانیان کرد.
 
لە کۆتایدا جارێکى دیکە وەزارەتەکەمان جەخت لە جێبەجێکردنى تەواوى ڕێنماییەکان وەک خۆى دەکاتەوەو ، هەر قۆتابى/ خوێندکارێک پابەندى مەرجەکان نەبێت وەزارەت و زانکۆکان ئەو ڕێکەوتنە مەرجدارە بەپێیى ڕێنماییەکان هەڵدەوەشێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad