English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا کەس وکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانى سیاسى لە خوێندنى باڵا وەردەگرێت
2017-01-09 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر


لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیانى سیاسى لە مێژوى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى وەرگرتنى کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیاى سیاسى دا.

ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى (٩/١/٢٠١٧) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە (٣٨٣) کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیەو ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کردوە بڕیاریدا بە وەرگرتنى سەرجەم کەس وکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانى سیاسى  کە تەواوى مەرجەکانیان هەیەو ، کورسیان بۆ نەماوەتەوە بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە:  ئەو کاندیدانەى کە کەس وکارى پلە (١)یەکى شەهیدە یان ئەنفالکراوە یاخود زیندانى سیاسیە و داواییان بۆ خوێندنى ماستەر یان دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش کردوە و، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچونە، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دواى ئەوەى نوسراوى پشتگیرى لە دیوانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەئیمزاى خودى وەزیر دەهێنن بۆ زانکۆکان و کورسیان بۆ تەرخان دەکرێت و، وەک خوێندکارى خوێندنى باڵا وەردەگیرێن.

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى





ئەم هەواڵە 1558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad