English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پلانی نوێی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
2017-01-09 [04:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا، كه ‌یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا تێیاندا ئه‌ندامن، نه‌خشه‌رێگای نوێی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای په‌سندكرد.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (9/1/2017) له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا و نه‌خشه‌رێگه‌ی نوێی خوێندنی باڵا بریاری له‌باره‌یه‌وه‌ درا.

دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه‌، لێژنه‌كه‌ ئه‌م بڕیاریانه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرد:

1.       لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا كه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان تێیاندا ئه‌ندامه‌ پابه‌ندبونی خۆیان به‌جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دوپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی.

2.      لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا له‌مه‌ودوا پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بكرێته‌ دوو سیمسته‌ر به‌ شێوه‌یه‌ك سیمسته‌ری زستانه‌ له‌ مانگی  (9) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و كۆرسی خوێندن له‌ مانگی (1) ده‌ستپێبكات، سیمسته‌ری هاوینه‌ له‌ مانگی (3) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و له‌ مانگی (6) كۆرس خوێندن‌ ده‌ستپێبكات.

3.      هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێژنه‌كه‌ به‌هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایی خولی پێشوی سیمسته‌ری زستانه‌، سیمسته‌ری هاوینه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه‌ پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی خوێندنی بۆ سیمسته‌ری هاوینه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

·        واده‌ی پێشكه‌شكردن له‌ ڕێكه‌وتی (26/3/2017 تا 17/4/2017) ده‌بێت.

·        كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ رێكه‌وتی (2/5/2017) ده‌بێت و، بۆ خوێندنی دكتۆراش له‌ رێكه‌وتی (3/5/2017) ده‌بێت.

·        ڕێكه‌وتی ده‌ستپیكردنی كۆرسی خوێندن له‌ سیمسته‌ری هاوینه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (11/6/2017) ده‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 3445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad