English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و دوو وه‌زیرى هۆڵه‌ندا بگه‌نه‌ هه‌ولێر
2017-01-09 [06:14 AM]

ZNA- ھەولێر


بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى به‌رگرى و په‌ره‌پێدانى هۆڵه‌ندا و وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازییان لێ بكرێت.

جیانین هینسن، وه‌زیرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و لیلینا پلۆمێن، وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان.

لیلینا پلۆمێن، ژنه‌ وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا بڕیاره‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن و وه‌زیرى ناوخۆ كه‌ریم شنگالى و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازییان لێبكرێت.

به‌ گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانى ناو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad