English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئیسڕائیل دوای هێرشە تیرۆرستییەکەی رۆژی یەکشەممە، زیاتر بەرەوڕووی داعش دەبێتەوە.
2017-01-09 [06:14 AM]

ZNA - هەولێر


دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری ئورشەلیم،  کابینەی ئیسڕائیل لە کۆبوونەوەیەکدا تەمای گرت ماڵی هێرشبەر فەلەستینییەکە وێران بکرێت.

 

میدیاکانی ئیسڕائیل رایانگەیاند: لەمەو دوا ئەو کەسانەی لە ئیسڕائیل بە هاوکاریکردنی داعش تۆمەتبار دەکرێن، بێ ئەوەی تۆمەتەکەیان لە لایەن داواکاری گشتییەوە رابگەیەنرێت، زیندانی دەکرێت.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو لۆرییەک لە شاری ئورشەلیم(بەیتولموقەدەس) چوارکەسی خۆی بەنێو سوپای ئیسڕائیل داکرد و چوار کوژراو و ١٧ برینداری لێکەوتەوە.

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: بە هۆی هێرشەکە سێ ژن و ئەفسەرێکی پیاو کوژراون و ١٧سەربازیش بریندار بوونە.

شۆفیری لۆرییەکە دانیشتووی یەکێک لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی بەیتولموقدەس بووە.

دوای ئەم رووداوە، فەلستینییەکانی بەیتولموقەدەس لە شەقامەکان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە و شیرینیان دابەش کردووە.





ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad