English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەمشەو وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ده‌گاته‌ پایته‌ختی هه‌رێم
2017-01-09 [06:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

  ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى به‌رگرى و په‌ره‌پێدانى هۆڵه‌ندا و وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

بڕیاره وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا‌ خاتوو جانین هانیس و شاندی یاوه‌ری له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان "فوئاد حوسێن" و وه‌زیرى ناوخۆ "كه‌ریم شنگالى" و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم "فه‌لاح مسته‌فا" پێشوازییان لێ بكرێت.

به‌ گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندى حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانى نێو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ دەکەن.

 

KDP.info

 





ئەم هەواڵە 4543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad