English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق: نزیکەی دوو ملیۆن بێوەژن و تەڵاقداراو له عێراق هەیه
2017-01-09 [06:20 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەپێی رووپێوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامی داوە، یەک ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بێوەژەن و ئافرەتی تەڵاقەدراو ھەیە.

 

ھاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی رووپێوەکە گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، "عەبد زەھرە ھینداوی" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ژمارەی ئافرەتانی تەڵاقدراو، گەیشتووەتە ١٢٢ھەزار و ٤٣٨ئافرەت کە ١٠٥ھەزاریان تەمەنیان لەنێوان ١٤ بۆ ٤٩ ساڵەوە و ژمارەی ئافرەتی تەڵاقدراوی تەمەن ٥٠ ساڵ بەسەرەوەش گەیشتووەتە ١٧ھەزار و ٤٣٢ ئافرەت.

 

عەبد زەھرە ھینداوی ئاماژەی بەوەش دا کە ژمارەی بێوەژنەکان گەیشتووەتە ٨٧٨ھەزار و ٤٥٥بێوەژن کە لەنێویاندا ٢٠٣ھەزاریان تەمەنیان لەنێوان ١٤ بۆ ٤٩ساڵە و ئەوانەشی تەمەنیان لە ٥٠ساڵ بەسەرەوەیە گەیشتوەتە ٦٧٥ھەزار و ١٩٨بێوەژن.

 

گوتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان روونیشیکردەوە کە بەھۆی خراپی رەوشی ئەمنی، رووپێوەکە بێوەژن و ئافرەتانی تەڵاقدراوی ھەردوو پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین و ھەروەھا قەزاکانی، حەویجە سەربە پارێزگای کەرکووک و بێجی و شەرگات سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ناگرێتەوە.

 

لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی ئەمەل(رێکخراوێکی ناحکوومی تایبەتە بە بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەت لە عێراق)، "ھەنا ئیداورد" رایگەیاند کە بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق لە عێراق بۆ ئەو یاسایە پەیڕەوکراوانە دەگەڕێتەوە کە پارێزگاری لە ئافرەت و مافەکانی ناکات.

 

ھەنا ئیدوارد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو یاسایانەی کە حکوومەتی عێراق بۆ پڕۆسەی ھاوسەرگیری و پەیوەندییەکانی ھاوسەری پەیڕەوی دەکات، ئەوەندی ماف بە پیاو دەدات ئەوەندە ماف بە ئافرەت نادات و تەنانەت لەکاتی جیابوونەوەش، ھیچ سزایەکی بەسەر پیاودا نەسەپاندووە تا قەرەبووی مافی ئافرەت بکەنەوە".

 

لەبارەی بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق ھەنا ئیدوارد گوتی: "ھۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق بۆ ئەو دابونەریتە خێڵەکەیە دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا لەناو کۆمەڵگەی گوندا بۆ پڕۆسەی ھاوسەرگیری و بە شوودانی کچانی ھەرزەکار پشتی پێ دەبەسترێت کە ئاکام و کۆتایی ئەو پڕۆسە ھاوسەرگیرییە تەڵاقی لێدەکەوێتەوە".

 

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژی بێوەژن لە عێراق ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە زۆربەی ھۆکارەکان پەیوەستن بەڕەوشی ئەمنی و شەڕەکانی دژبە داعش و ھەروەھا ئەو تەقیینەوانەی کە لە ناوچەکانی عێراق روودەدەن کە بەھۆیانەوە سەدان کەس کوژراون.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 6214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad