English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: با دانووستانەکانی ئاشتی لە سووریا ئەنجام بدرێن
2017-01-09 [06:19 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، عەلی شەمخانی، لە دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد داوای کرد دانووستانە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووریا، لە پایتەختی ئەم وڵاتە ئەنجام بدرێن.

 

ئاژانسی هەوالی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، بڵاویکردەوە: عەلی شەمخانی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک‌کۆماری سووریا رایگەیاند: دانووستانەکانی چارەسەرکردنی کێشە سووریا پێوستە بە سەرپەرشتیی خودی سووریاییەکان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوخۆی سووریادا ئەنجام بدرێن و ئەم دانوستانانە بۆ پایتەختی سووریای یەکگرتوو و یەکپارچە بگوازرێنەوە.

پێشتر بەرپرسانی ئێرانی جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی ریگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا کردبوو و لە هەمانکاتدا رایانگەیاندبوو، کۆتایی هێنان بە سەرۆک‌کۆماریی بەشار ئەسەد هێڵی سوورە.

ئێران بەرلە واژووکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک، بۆ دانووستانەکانی ئاشتیی سووریا بانگهێشت نەدەکرا و دوای ئەم رێککەوتنەش بۆ چەند دانیشتنێک بانگ کراوە.





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad